گەرمکردنەوەی ئەم شەش خواردنە مەترسی لەسەر تەندروستی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆڕی بواری خۆراک باس لە گەرمکردنەوەی هەندێک لە خواردنەکان دەکات کە مەترسی لەسەر تەندروستی هەیە و زیانی لێدەکەوێتەوە.

پزیشکەکە ئاماژە بە شەش خواردن دەکات کە نابێت گەرمبکرێنەوە، ئەوانیش: پەتاتە، مریشک، هێلکە، سپێناخ، برنج و قارچکن، ئەم خواردنانە دوای کوڵاندنیان نابێت گەرمبکرێنەوە چونکە زیانی تەندروستی زۆری دەبێت.

تحذير من أضرار «الميكروويف».. خطر على صحة الإنسان | صحيفة تواصل الالكترونية

پەتاتە و مریشک بە هەموو شێوازەکانی ئامادەکردنیانەوە لەکاتی گەرمکردنەوەیان ژەهراوی دەبن، هێلکە ئەگەر کوڵاو بێت بەڵام پاکنەکرابێت دەتوانرێت بەوشێوە هەڵبگیریت و دوای ماوەیەکی کەم بێ گەرمکردنەوە بخورێت، گەرمکردنەوەی سپێناخ نیترات دروستدەکات کە زیانی بۆ تەندروستی هەیە، برنجیش لە لیستی ئەو خواردنانەدایە کە نابێت گەرمبکرێتەوە چونکە جۆرە بەکتریایەکی تێدایە ژەهر دروستدەکات بێئەوەی هیچ بۆن و تامێکی ناخۆش دروستبکات، قارچکیش بەهەمان شێوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا