پۆڵەتیک پرێس
زیرە یەکێکە لە بەهاراتە بەناوبانگەکان لەجیهاندا و بەشێکی سەرەکی چێشتخانەی هەموو ماڵێکە، بۆن و تامێکی تایبەت بە خواردنەکان دەبەخشێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
زیرە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین، کانزا و ترشە ئەمینیەکانە کە جەستە پێویستی پێیانە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی کرداری هەرس و گەدە هەیە، یارمەتی کەمبوونەوەی ئازاری سک و غازات دەدات.
بەپێی یەکێک لە توێژینەوەکان زیرە ڕێگری لە نەخۆشی لەبیرچونەوە(زەهایمەر) و پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات و یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە.