ڕێژەی خواردنی نانی پێویست لەڕۆژێکدا بزانە

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕێکی بواری خۆراکی ڕوسی باس لەڕێژەی پێوستی نان لەڕۆژێکدا دەکات بۆ مندڵ، پیاو و ژن، بۆئەوەی زیانی لێنەکەوێتەوە و نەبێتە هۆی قەڵەوی.

پزیشکەکە ڕوونیکردەوە منداڵان لەڕۆژێکدا دەتوانن 50 بۆ 60 گرام نان بخۆن، پیاوانیش 150 بۆ 200 گرام، ژنانیش 100 بۆ 150 گرام، جەختی لەوەش کردەوە ئەو نانەی لە ئاردی زبر یان کەپەک دروست دەکرێت باشترە، چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکی کاربۆهیدرات، ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانە.

هذا هو مقدار الخبز الذي ينبغي تناوله يوميًا!

دەتوانرێت ئەو نانەش بخورێت کە لە ئاردی سپی تەنیا دروست دەکرێت، بەڵام بەمەرجێک دەبێت کالۆری سیستمی خۆراکی ڕۆژانەت هەژمار بکەیت، چونکە ئەو جۆرە نانە کاربۆهیدراتێکی زۆری تێدایە و ڕۆژانە خواردنی دەبێتە هۆی قەڵەوی بۆیە پێویستە هەموو ڕۆژێک نانی سپی نەخورێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا