پۆڵەتیک پرێس
ترشەڵۆکی گەدە یەکێکە لەو کێشانەی گەدە کە بەشێکی زۆری خەڵک لەمانی ڕەمەزاندا ڕوبەڕووی دەبنەوە، دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆری گەدە و بێزارکردنیان، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی زۆری لە کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدەدا هەیە.
پزیشکانی پسپۆڕی بواری تەندروستی چوار ئامۆژگاری گرنگ بۆ کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە لەمانگی ڕەمەزاندا دەخەنەڕوو ئەوانیش:
-دوای بەربانگ ئێواران بە یەک ژەم هەموو خواردنەکان نەخورێت، بەڵکو بە دوو یان سێ ژەمی بچووک بێت باشترە.
-دوورکەوتنەوە لە نووستن ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن.
-دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە بەهارات، ترشی و تونی لە ژەمی پارشێودا.
-پارشێوکردن بەماوەیەکی زۆر پێش خەوتن، بۆئەوەی خواردنەکە هەرس بێت و نەبێتە هۆی دروستبوونی ترشەڵۆک.