پۆڵەتیک پرێس
زەیتی گوێزی هیندی یەکێکە لەو زەیتانەی ناوبانگێکی زۆری لە تەواوی جیهاندا هەیە، چونکە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە دژە میکرۆب و ئۆکسانەکانە.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی زەیتی گوێزی هیندی:
-سوودێکی زۆری بۆ سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش هەیە.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ووزەیە بۆ لەش.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و دەمارە خوێنەکان هەیە، ئەگەری توشبوون بە جەڵتە کەم دەکاتەوە.
-یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات و چارەسەری کێشەکانی دەکات.
-یارمەتی بەهێزبوون و خێرا درێژبونەوەی قژ دەدات.
-ترشی لۆریکی تێدایە یارمەتی تەندروستی ناو دەم دەدات.
-زەیتی گوێژی هیندی ڕۆڵێکی زۆری لە کەم کردنەوەی توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە هەیە.
-دژەهەوکردن و ئۆکسانەکانە، ئەمانەش ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکەن.
-یارمەتی کەم کردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات.
لەگەڵ ئەوەی زەیتی گوێزی هیندی هەموو ئەو سوودە گرنگانەی هەیە، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بەکاربهێنرێت زیادەڕوی تێدانەکرێت، بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.