ڤاکسینی نوێ چارەسەری جادویی بۆ سەرئێشە

پۆڵەتیک پرێس

ملیۆنان کەس لە جیهاندا بەدەست نەخۆشی ژانە سەر(شەقیقە)ەوە دەناڵێنن، لانی کەم ١٥ ڕۆژ لە مانگێکدا توشی ئەو حاڵەتە دەبن.

بەڵام خۆشبەختانە زانایانی بەریتانیا ڤاکسینێکیان دروست کردووە کە نەخۆش دەتوانێت، لە رێگەی سکەوە وەری بگرێت، چونکە ڕەنگە بتوانرێت نەخۆشی شەقیقە چارەسەر بکرێت بۆ هەتا هەتایی.

چارەسەرەکە ناوی فریمانیزۆمابە، بە دڵنیاییەوە کارێکی باش دەکات لە کەمکردنەوەی ئازاردا هەروەها کەمکردنەوەی ئەو ڕۆژانەی ئازار هەیە، وەڵامێکی باشتری لە ئازارشکێنەکانی وەک ئیبۆپرۆفین هەیە.

بەپێی رۆژنامەکان، فریمانیزۆماب، یەکێکە لە نوێترین چارەسەرەکانی شەقیقە کە ئێستا لە بەریتانیا بەردەستە، مانگانە دەتوانرێت لە لە گەدە یاخود ڕان بدرێت، ئەو ماددە کیمایەی لە دەرزیەکەدا هەیە دەتوانێت، ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی ئازاری شەقیقە لە مێشکدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا