پۆڵەتی پرێس
شەش هەڵەی باو دەبنە هۆی لاواز بوونی بەرگری لەش، بۆیە پێویستە لێیان دووربکەویتەوە بۆ بەهێز مانەوەی بەرگری لەش و تەندروستیەکی باش.
شەش هەڵە بەرگری لەش لاواز دەکەن:
-هەبوونی فشاری درێژخایەن، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کراوە ئەو کەسانەی فشاری درێژخایەنیان لەسەرە زیاتر توشی سەرمابوون و ئەنفلۆنزا دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی بێهێزبوونی بەرگری لەش.
-نەبوونی خەوێکی گونجاو و تەندروست هۆکارێکی دیکەیە بۆ لاواز بوونی بەرگری لەش، بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک پێویستی بە هەشت کاتژمێر خەو هەیە.
-ڤیتامین دی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەهێزبوونی بەرگری لەشدا، تیشکی خۆر سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین دیە و سوڕی خوێن چالاک دەکات.
-پشتگوێخستتن و دوورکەوتنەوە لە وەرزش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و بەرگری لەش لاواز دەکات، وەرزشکردن بەشێوەیەکی گونجاو بەگری لەش بەهێز دەکات.
-خواردنە خێراکان بەرگری لەش لاواز دەکەن بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی زۆر نەخورێن و سیستمێکی خۆراکی تەندروست هەڵبژێرن.
-جگەرە کێشان جگە لەوەی دەبێتە هۆی توشبوون بە چەندین کێشەی تەندروستی بەرگری لەش لاواز دەکات و هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشی ڕەبۆ.