لە کەش و هەوای گەرمدا باشترە ئەم خواردنەوانە نەخورێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی هاوین و کەش و هەوای گەرم بەشێوەیەکی گشتی هەموو خەڵک ڕێژەیەکی زیاتر خواردنەوەکان دەخۆنەوە، پزیشکێکی پسپۆڕی ڕوسی باس لە هەندێک خواردنەوە دەکات کە باشترە لە کەش و هەوای گەرمدا نەخورێنەوە.

لە کەش و هەوای گەرمدا باشترە ئەم خواردنەوانە نەخورێنەوە:

-ئاوی سارد
خواردنەوەی ئاوی سارد لە کەش و هەوای گەرمدا زیان بە جەستە دەگەیەنێت، چونکە دەبێتە هۆی دابەزینی لەناکاوی زۆر لە پلەی گەرمی جەستەدا، ئەمەش هۆکارێکە بۆ هەوکردنی گەروو و لەوزەتێنەکان.

İki derece Motivasyon şekil soğuk su zayıflatırmı - nonplussedmedia.com

-قاوە و چا
ئەم دوو خواردنەوەیە لە هەموو جیهاندا زۆر باون و بەڕێژەیەکی زۆر دەخورێنەوە، بەڵام کافایینیان تێدایە دەبنە هۆی وشکبوونەوەی جەستە کە هۆکارێکە بۆ سەرئێشە، بۆیە باشترە لە گەرمادا کەمتر بخورێنەوە.

ئایا خواردنەوەی چا و قاوە بە گەدەی بەتاڵ تەندروستە؟

-شەربەت و خواردنەوە گازییەکان
ئەم خواردنەوانە دەبنە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و مەترسی توشبوون بە شەکرە و شێرپەنجە زیاددەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارێک نین بۆ نەمانی تینوێتی بۆیە پێویستە نەخورێنەوە یان ڕێژەیەکی زۆر کەمیان لێبخورێتەوە.

Four glasses with drinks on a white background Desktop wallpapers 1024x1024

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا