ئایا خەو لە خڵەفان دەتپارێزێت؟

پۆڵەتیک پرێس

زانایان پێشبینی ئەوە دەکەن، ئەو کەسانەی لە شەودا بە شێوەیەکی گشتی ماوەی کەمتر لە ٦ کاتژمێر دەخەون، مەترسی توشبونیان بە خڵەفان زیاترە لە ٪٣٠بەراورد بەو کەسانەی بە شێوەیەکی ڕێک پێک ٧ کاتژمێر یان زیاتر دەخەون.

نوێترین توێژینەوەکان جەخت لە گرنگی خەوتن دەکەنەوە بۆ گرنگیدان بە ڕێوشوێنەکانی خەوتن تاوەکو لە توشبوون بە نەخۆشی لەبیر چونەوەو خڵەفان دووربیت، ئاماژە بەوە دەدەن کەسەکان پێویستیان بە خەوتن هەیە بۆ ناوەی ٧ کاتژمێر، ڕەنگە ئەگەر ٦ کاتژمێریش بێت جیاوازیەکی وای نەبێت، بەڵام ئەگەر هەموو ڕۆژێک کاتژمێرێک کەم بکەیتەوە دەکاتە ڕۆژێکی تەواو ە هەفتەیەکدا.

زانایان لە ئێستادا بەردەوامن لەسەر لێکۆڵینەوەکان دەربارەی خەوتن بە شێوەەکی ڕێک و پێک، بۆ دوور بوون لەو نەخۆشیانە هەروەها پێیان وایە کە خەوتن یادەوەری مرۆڤ بەهێز دەکات.

تێکچوونی خەو ڕەنگە ببێتە هۆی، هەوکردنی خوێنبەرەکان بە تایبەت خوێنبەرەکانی مێشک دەتوانرێت چەندین ڕێوشوێن بگیرێتە بەر تاوەکو بە شێوەیەکی ئاسودە خەوت لێبکەوێت، زانایان ئاماژە بەوە دەدەن کە هیچ کات درەنگ نیە لە تەمەنی گەنجیدا خەوت ڕێک بخەیت و خۆت لەو نەخۆشیانە بپارێزیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا