پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کۆمەڵێک خواردن لەماوەیەکەی زۆر کەمدا یارمەتی باشترکردنی میزاج دەدەن.
لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵێک خواردن بەخێرای یارمەتی باشترکردنی میزاج دەدەن چەرەساتەکان و ماسی سەلەمونیش سوودێکی زۆریان لە باشترکردنی میزاجدا هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3یان تێدایە.
ئەو خوادنانەی یارمەتی باشترکردنی میزاج دەدەن:
-شوکولاتەی تاڵ
شوکولاتەی ڕەش یان تاڵ سوودێکی زیاتری هەیە بەراورد بەو جۆرەی شوکولاتە کە شیری تێدایە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤلافۆنۆیدی تێدایە کە دژەئۆکسانە.
-زەیتی زەیتون
ماددەی پۆلیفینۆلی تێدایە یارمەتی باشترکردنی میزاج و بیرەوەی دەدات.
-سپێناخ و ئاڤۆکادۆ
ترشی فۆلیکیان تێدایە ڕێگری لە جەڵتەی مێشک و خەمۆکی دەکات و یارمەتی باشترکردنی کردارەکانی مێشک، سەرنجدان، بیرەوەری و میزاج دەدات.
-ماست
ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە یارمەتی ڕۆیشتنی ئۆکسجین بۆ مێشک دەدەن، ئەوەش مێشک چالاک و میزاج باشتر دەکات.