لەم حاڵەتەدا لە خواردنی چای سەوز بوەستە

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ڕۆژانە، چای سەوز دەخۆنەوە بەهۆی ئەوەی سودێکی زۆری تەندروستی هەیە، چارەسەری نەخۆشیەکان دەکات، هەروەها کێشی لەش دەپارێزێت.

بەڵام پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەدەن، پێویستە وەو کەسانەی هەستیارییان بە کافایین هەیە لە خواردنی چای سەوز بوەستن، چونکە وەو بڕە کافایینەی لە چای سەوزدا دۆزراوەتەوە، پەیوەندی بە جۆری چایەکەوە هەیە، بەپێی گەشەکردن و شێوازی بەرهەم هێنانی چایەکە.

پسپۆڕانی بواری خۆراک ڕوونی دەکەنەوە کافایین لە چای سەوزدا کەمترە لە، خواردنەوە گەرمەکانی دیکە بەڵام وەگەر کەسەکان هەستیارییان بە کافایینیش نەبێت، پێویستە لە ڕۆژێکدا ٤٠٠ میلی گرام زیاتر کافایین نەخۆن ئەمەش دەکاتە ٨ کوپ چای سەوز.

خواردنەوەی کوپێک چای سەوز لە بەیانیاندا، دەتوانێت وزەی ڕۆژێکت بۆ دابین بکات، بەڵام وەو تامەت پێ نابەخشێت کە تۆ دەتەوێت.

هەربۆیە پێویستە، لەگەڵ خواردنەوەی کوپێک چای سەوز پارچەیەک زەنجەبیل و کەمێک ئوی لیمۆو تۆزێک هەنگوین، بکەیتە ناو چاکە بۆ ئەوەی تامی خۆشتر بێت.

ئەم پێکهاتانە جگە لەوەی تامەکەی خۆشتر دەکات، یارمەتی واسانکردنی کرداری هەرس دەدات، چونکە تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا