هۆکارەکانی قەڵەوی لە منداڵدا

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆری منداڵان لە تەمەنێکی دیاریکراودا بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن، ئەوەش زیانی تەندروستی زۆری لێدەکەوێتەوە و هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە و پەستانی خوێن لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا.

السمنة عند الأطفال (أسبابها و علاجها).. وعلاقتها بمرض كورونا

هۆکارەکانی قەڵەوی لە منداڵدا:

-قەڵەوی بۆماوەیی
بۆماوەیی کاریگەرییەکی زۆری هەیە ئەو منداڵەنەی خێزانەکانیان کێشێکی زۆریان هەیە مەترسی توشبوونیان بە قەڵەوی زۆرە، لەوکاتەدا پێویستە دایک و باوک ڕاوێژ بە پزیشکێکی پسپۆڕ لەو بوارەدا بکەن بۆئەوەی سیستمێکی خۆراکی گونجاو بۆ منداڵەکەیان دابنێنن.

-خواردنی خێرا
هەبوونی خواردنە خێراکان لە سیستمی خۆراکی منداڵدا بەڕێژەیەکی زۆر هۆکارە بۆ قەڵەوی، چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوری ناتەندروستیان تێدایە و کالۆریان زۆرە.

السمنة عند الأطفال: بين الأسباب وطرق التعامل معها - Mumzworld

-خواردنەوە گازیەکان
خووگرتن بە خواردنەوە گازیەکان کارەساتە بۆ منداڵ، چونکە منداڵ زۆر خێرا ئالودەی ئەو خواردنەوانە دەبێت کە شەکر و کالۆرییەکی زۆریان تێدایە، خواردنەوە گازیەکان هۆکارێکە بۆ قەڵەوی و ئەگەر بەبەردەوامیش بخورێتەوە مەترسی توشبوون بە شەکرە لە منداڵدا زیاددەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا