پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆراکی و ژیانی ناتەندروست بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی هەوکردنەکانی جەستە دادەنرێن کە دەبنە هۆی بێهێزبوونی بەرگری جەستە.
بەپێی توێژینەوە پزیشکییەکان و پسپۆڕان زیادەڕەویکردن لەم خواردنانەدا هۆکارن بۆ زیادبوونی هەوکردنی جەستە و بێهێزی بەرگری جەستە:
-شەکر
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی”هارڤارد”، بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە شەکر لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و هەوکردنەکانی جەستە.
-گۆشتی سوور
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ڕۆژنامەی”خۆراک و تەندروستی”بڵاوکراوەتەوە زۆر خواردنی گۆشتی سوور دەبێتە هۆی کێشەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵ، هەموویان مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان و هەوکردنەکان زیاددەکەن.
-خواردنەوە کهولیەکان
توێژینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە خواردنەوە کهولیەکان دەبنە هۆی هەوکردنەکانی ڕیخۆڵە.
-خواردنە ئامادەکراو و خێراکان
خواردنەکانی وەک بسکویت، شوکولاتە، بیتزا و جۆرەکانی دەوڵەمەندن بە چەوری دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و مەترسی توشبوون بە هەوکردنەکان زیاددەکەن.