پۆڵەتیک پرێس
کۆمەڵێک لە میوەکان ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە و توشبووانی شەکرە پێویستە لە خواردنیان دووربکەونەوە، بۆئەوەی تووشی زیانی تەندروستی نەبنەوە.
توشبووانی نەخۆشی شەکرە لە خواردنی ئەم میوانە دووربکەونەوە:
-ترێ
کوپێک ترێ نزیکەی 23 گرام شەکری تێدایە ئەو ڕێژەیەش بۆ تووشبووی شەکرە زۆرە.
-هەرمێ
هەرمێیەک نزیەکی 17 گرام شەکری تێدایە توشبووانی شەکرە پێویستە پارچەیەک زیاتری لێنەخۆن.
-شوتی
ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە لەگەڵ ئەوەشدا شەکری زۆر تێدایە بۆیە باشترە پارچەیەک یان دوو پارچەی بچووک زیاتری لێنەخورێت.
-هەنجیر
ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە و دەبێت زۆر کەمی لێبخورێت.
-مۆز
لەبەر بوونی ڕێژەیەکی زۆر شەکر تێدایە پێویستە نیو مۆز لەگەڵ نانی بەیانیدا بخورێت و زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت.