پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا بەشێکی زۆری خەڵک شەو تا بەیانی پانکە دادەگیرسێنن و لەبەری دەخەون، بەڵام ئەمە خویەکی خراپە و کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.
زانایانی بەلجیکا چەندین توێژینەوەیان کردووە، ئەنجامی توێژینەوەکان دەریانخستووە خەوتن لەبەر پانکە کارێکی هەڵەیە و دەبێتە هۆی توشبوون بە چەندین نەخۆشی، چونکە پانکە هەوا لە دەرەوە وەرناگرێت بەڵکو هەوای ئەو شوێنە خۆی بەکاردەهێنێت کە لێی دانراوە بۆیە تۆز و پیسی و بەکتریاکانی ئەو شوێنە بڵاودەکاتەوە کە کۆبۆتەوە، ئەمەش لەوانەیە کێشەی تەندروستی یان هەستیاری لای کەسەکان دروست بکات.
خەوتن لەبەر پانکە دەبێتە هۆی توشبوون بەم نەخۆشیانە:
-وشکبوونی چاوەکان
-توشبوون بە جیوب
-ئازاری سەر
-گیرانی لوت
-هەوکردنی جیوب