پۆڵەتیک پرێس
سەوزەواتەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکین دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە.
هەموو سەوزەواتەکان سوودێکی زۆریان هەیە لەگەڵ ئەوەشدا سێ سەوزەوات کە گرنگییەکەی زۆریان بۆ جەستە هەیە پێویستە ڕۆژانە بخورێن ئەوانیش:
-بڕۆکلی
تایبەتمەندی دژە هەوکردن و شێرپەنجەی هەیە، جگەر لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات.
-جەرجیر
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە و سوودی بۆ کرداری هەرس هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری لە نەخۆشیەکان دەکات، ڕۆڵێکی گرنگی بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە.
-سپێناخ
دەوڵەمەندە بە کارۆتینەکان ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی گەدە، قۆڵۆن، دەم و سورێنچک، سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆمە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە.