ئایا تۆوی تەماتە ژەهراویە؟

پۆڵەتیک پرێس

تەماتە تام و چێژێکی تایبەت بە خواردن و زەڵاتەکان دەبەخشێت، پێکهاتەیەکی سەرەکی هەموو چێشتخانەیەکە، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و گورچیلە هەیە.

هەندێک کەس لەکاتی ئامادەکردنی خواردن و زەڵاتەکاندا تۆوی تەماتە فڕێدەدەن، بەڵام تۆوی تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ڕیشاڵەکان، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و دڵ هەیە، کۆنتڕۆڵی کێش و کۆلیستڕۆڵی خوێن دەکات و بەرگری لەش بەهێز دەکات، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان یارمەتی نوێبونەوەی خانەکان دەدات.

هل بذور الطماطم سامة؟.. اعرف الحقيقة

بەشێوەیەکی گشتی تەماتە و تۆوەکەشی ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت هیچ زیانێکی تەندروستی لێناکەوێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی کێشەی کرداری هەرسیان هەیە پێویستە لە خواردنی تەماتەی کاڵ و تۆوەکەی دووربکەونەوە، چونکە مزرە و دەبێتە هۆی سووتانی گەدە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا