پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی و چاودێرانی بازاڕی سوتەمەنیش ترسی ئەوەیان هەیە ئەمە ببێتەهۆی پاشەکشەی ئابووری جیهانیی و داواکاری لەسەر سوتەمەنی کەمببێتەوە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 95 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 89 دۆلار و 30 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ئێستادا کۆگای نەوتی خاوی ئەمریکا لە پاشەکشەدایە و لەماوەی ئەم هەفتەیەی ڕابردوودا ڕۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بەتایبەت کە لەو وڵاتانەی ئەوروپاوە خواستێکی زۆر لەسەر نەوت دروست بوو کە دەیانەوێت جێگرەوەی نەوتی ڕوسی بدۆزنەوە.