گەریلا كوژرانی 13 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، لە چالاكی گەریلاكانی هەپەگە_یەژاستاردا 13 سەربازی سوپای توركیا كوژران و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان و سەنگەرێك تێكشكێنرا و دوو هێلیكۆپتەریش لێیاندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) لە نوێترین ڕاگەیەندراوی خۆی لە بارەی چالاكیەكانی گەریلا لە هەرێمەكانی شەڕ ڕایگەیاند 13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: سوپای توركیا كە ناتوانێت ئەنجامێك لە دژی گەریلاكانی ئازادیی كوردستان بەدەست بهێنێت، دەیان جار بە هاوەن و تانك و هێلیكۆپتەری هێرشبەر و فڕۆكەی جەنگی هێرشی كردووە و 27 جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆمبارانی ناوچەكانی شەڕی كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا