پۆلیسی سلێمانی بەتۆمەتی كوشتنی براكەی تۆمەتبارێك دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە دەمانچە هێرشی كردبووە سەر براكەی و كوشتبووی.

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كەوا كەسێك لە گەڕەكی ئاشتی لە شاری سلێمانی بریندار كراوە، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە بگواسترێتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەستدەدات.

ئەوەشهاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ن، ح، ه لەدایكبووی 1989 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتبار دانی ناوە بەوەدا كە لەگەڵ براكەی لەسەر كێشەی میراتی بووە بەشەڕیان و كوشتویەتی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا