نەتەنیاهۆ ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری ڕوسیا و ئۆکرانیا دەربڕی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامادەیە نێوەندگیری لەنێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بکات ئەگەر بێت و داوای لێبکرێت بەو کارە هەستێت.

بنیامین نەتەنیاهۆ لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی جەنگی ڕوسیا لە ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر بێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەمریکا یاخود ڕوسیا و ئۆکرانیا داوای نێوەندگیریم لێبکەن ئەوا بیری لێدەکەمەوە.

بەگوێرەی قسەکانی نەتەنیاهۆ، پێشتر ئەو داوایەی لێکراوە، بەڵام لەبەرئەوەی لەو کاتەدا لە پۆستی سەرۆکی وەزیراندا نەبووە، داواکەی ڕەتکردووەتەوە.

مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو ڕوسیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد لە ئۆکرانیا، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەوڵەکانی ئۆکرانیا بۆ چوونەناو هاوپەیمانی ناتۆ کە ئەمەش دژی خواستی ڕوسیایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا