تالیبان ئارایشتگاكانی ژنان دادەخات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەزاران ئارایشتگای ژنان لە ئەفغانستان بە بڕیارێكی فەرمی بزووتنەوەی تاڵیبانی دەسەڵاتدار دادەخرێن، بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەش ژنانی ئەو وڵاتە لە داهاتێكی كەمی رۆژانەیان بێبەش دەبن.

بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی لەوەتەی لە ئابی 2021 وە گەڕاوەتەوە ئەفغانستان و حكومەتی ئەو وڵاتەی پێكهێناوە، رێگری لە كچان و ژنانی وڵاتەكە گرتووە بچنە قوتابخانەكانی ناوەندی و زانكۆكان، هەروەها رێگریان لێ دەكات جلوبەرگی جوان و رازاوە بپۆشن و بەشداری لە بۆنەكان و هۆڵەكانی یاری و چالاكییەكان بكەن، هاوكات فەرمانی پێكردوون لە كاتی چوونە دەرەوەیان و چوونیان بۆ شوێنە گشتییەكان سەرپۆش بپۆشن.

حكومەتی تاڵیبان مانگی حوزەیرانی رابردوو مەڕسوومێكی دەركرد، كە بەهۆی ئەو مەڕسوومەوە هەزاران ئارایشتگای ژنان كە لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی دەكرێن و تاكە سەرچاوەی داهاتی زۆربەی خێزانەكانیانی لەسەرە، دادەخرێن.

هەفتەی رابردوو دەیان ژنی ئەفغانی كابولی پایتەخت گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە دژی بڕیارەكە ئەنجام دا، لە بەرامبەریشدا هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی تاڵیبان تەقەی ئاسمانییان كرد و ئاوپڕژێنیان كردن بۆ ئەوەی بڵاوەیان پێ بكەن و كۆتایی بە گردبوونەوەكەیان بهێنن.

ژنانی ئەفغانی لە بڕیارەكە و رەفتاری دەسەڵاتدارانی تاڵیبان نیگەرانن و دەڵێن، تاكە شوێنێك كە تا ئێستا لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ وڵات بتوانن لێی كۆببنەوە، ئارایشتگاكان بووە، لەلایەك داهاتێكی بۆ خاوەنەكانیان دابین دەبێت، لەلایەكی دیكەیش چاویان بەیەكدی دەكەوێت و چێژ لە بەسەربردنی كاتەكانیان وەردەگرن.

ئەو بڕیارەی حكومەتی تاڵیبان نزیكەی 60 هەزار ژن بێكار دەكات و 12 هەزار ئارایشتگاش لە سەرتاسەری ئەفغانستان دادەخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا