حکومەتی هەرێم پەیامێکی لەسەر ئەوهێرشەی کرایە سەر هێزەکانی ئرمریکا لە ئوردن بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە لە ئوردن کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە لە ئوردن کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی و هاوسۆزیمان  لەگەڵ گەل و حکومەتی ئەمەریکا دەردەبڕین.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەمانکاتدا جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی دۆستمان شانشینی ئوردنی دەکەینەوە و لەگەل تەشەنەسەندنی ناکۆکی و نائارامییەکان لە ناوچەکەدا نین. داواکارین کۆتایی بە گرژییەکان بهێندرێت و گشت کێشەکان بە دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا