مەسرور بارزانی بەرەو بەحرەین بەرێكەوت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی “دیالۆگی مەنامە 2021” ئەمڕۆ هەینی 19_11_2021 بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم، بەرەو مەنامەی پایتەختی بەحرەین بەڕێكەوت.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە 2021 كە ڕۆژانی 19-21 ی ئەم مانگە، بە ئامادەبونی چەندین سیاسەتمەدار و بیرمەند و خاوەنكار و كەسایەتیی ناسراوی جیهانی بەڕێوەدەچێت، تێیدا گفتوگۆ دەربارەی بابەتەكانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و كێشەكانی ناوچەكە و جیهان دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، بڕیارە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەش چەندین كۆبونەوە و دیدار، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریكی و ئەوروپی و وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئەنجامبدات.

شاندی یاوەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتوە لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری كاروباری پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا