حکومەتی هەرێم زیاترلە دوو ملیار دینار بۆ وشکەساڵی خەرجدەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ بابەتی وشکە ساڵی خەرج دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بە بڕیاری ژمارە (100) ى ئەنجوومەنی وەزیران لە رۆژی 21-04-2021، کە تایبەت بووە بە بابەتی وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان،بڕیار دراوە بڕی دوو ملیارو 500 ملیۆن دینار، بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان وەکو ھەنگاوی یەکەم لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان خەرجبكرێت.

پێشتریش قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەگەڵ بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، هەریەك لە پارێزگارانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان پرسی وشكەساڵییان تاوتوێكرد و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی راسپارد بۆ هەماهەنگی و ئەنجامدانی كاری هاوبەش بە ‌مە‌بە‌ستی دانانی پلانێكی گونجاو و كە‌مكردنە‌وە‌ی زیانە‌كانی وشكە‌ساڵی.

هاوكات، عەباس ئەنوەر، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەو بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وشكەساڵی بڕیاری خەرجكردنی لەسەرداوە پشكی ئیدارەی گەرمیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوی خواردنەوەی گوندەكان خەرجدەكرێت.
وتیشی، لەئێستادا لەسنوری ئیدارەی گەرمیان نزیكەی هەزار بیری ئیتیوازی لەگوندەكاندا هەیە و ئیدارەی گەرمیانیش بەمۆڵەت وەرگرتن لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی هەرگوندێك كێشەی كەمئاوی هەبێت لەڕچگەی بیری ئیتیوازی یەوە بۆی چارەسەردەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕێگەی راپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیاوە داوایان لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم كردووە لەدیاری كردنی زیانەكانی وشكەساڵیدا بودجەیەكی تایبەت دابنێن بۆ بنەتۆ و عەلەف بۆ ئەو جوتیارو خاوەن ئاژاڵانەی سنوری گەرمیان كە بەهۆی وشكەساڵییەوە زیانی زۆریان بەركەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا