مەسرور بارزانی لەسەر خۆپیشاندانەکان هەڕەشە دەکات

 پۆڵەتیک پرێس

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستی دەرەکی چووەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە و ئەوان وەک حکومەت ڕێکاری توند دەگرنەبەر.

مەسرور بارزانی لە كۆبونەوەی لەگەڵ بەشێك لە خوێندكاران رایگەیاند، خۆپیشاندان مافێكی ئاساییەو حكومەت پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەكات.

وتیشی، “لە هیچ شوێنێكی دونیا شتی وا نییە كە تۆ داوا بكەیت بە خۆڕایی بخوێنیت و داوای پارەش بكەیت”.
راشیگەیاند، نابێت رێگە بدرێت كەسانێك بچنە ناو خۆپیشاندەرانەوەو بە ئاڕاستەیەكی دیكەیاندا بیانبات ئەوە كێشەكە قوڵتر دەكات و رێگە نادات كێشەكە چارەسەر ببێت.

وتیشی، “ئەوەی بینیمان سوتاندنی بارەگاو نانەوەی توندوتیژی ئەوە مایەی نیگەرانییەو نابێت رێگە بدرێت كەس خۆپیشاندەران بۆ مەرامی سیاسی خۆی بەكاربهێنێت، چونكە دیارە دەستێك هەیە دەیانەوێت سود لە داواكاری خۆپیشاندەران ببینێت”.

جەختی لەوەشكردەوە، زۆر جێی داخ بوو كە بینیویانە كەسانێك سوكایەتیان بە ئاڵای كوردستان كردووەو بە پێڵاوەوە چونەتە سەری، “هەرگیز لەوە بێدەنگ نابین، لێپرسینەوەش لەگەڵ ئەو كەسانە دەكەین كە توندوتیژیان بەرانبەر هێزە ئەمنییەكان بەكارهێنا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا