لە چەمچەماڵ سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاكی‌ جیادا مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ چەمچەماڵ سێ تۆمەتباریان بە تۆمەتی‌ دزیكردن دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد كە ئاژەڵی‌ ماڵی‌ لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد، پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ چەمچەماڵ توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن.

ئەوەشهاتووە، لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتباران بووەو لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (أ، ن، ع) لەدایكبووی‌ 2001 و (م، ن، ح) لەدایكبووی‌ 2001 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 443 لە یاسای‌ سزادان ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

باس لەوەشكراوە، لە چالاكییەكی‌ ترداو لەسەر سكاڵای‌ هاوڵاتییەك‌ و پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ چەمچەماڵ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەند تۆنێك ئاسن‌ و فافۆنی‌ دزیبوو. لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباردا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی‌ تۆمەتبارو بڕێك ئاسنی‌ دزراودا.

تۆمەتبار (د، ح، أ) لەدایكبووی‌ 1983 دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 446 لە یاسای‌ سزادان ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا