ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان: كۆچبەران لەلایەن پەكەكەوە ئیستیغلال كراون

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی پرسی كۆچی گەنجانەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بەشێك لەو هاوڵاتییانە لەلایەن پەكەكە و كۆمەڵێك قاچاغچی و هەندێ كۆمپانیای گەشتوگوزار و هەندێك بازرگانی سیاسی ئیستیغلال كراون بۆئەوەی تۆمەت بۆ هەرێمی كوردستان ببەخشنەوەو دۆسیەی وەرگرتنیان لەو وڵاتانە بەهێزتر بكەن.

بەپێی راگەیەنراوەكە، هەرێمی كوردستان بووەتە پێگەیەكی ئارام بۆ پێكەوەژیان و ئازادیی تاكەكان بۆیەش ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی بیانی و وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەكانی تری عێراق سوودیان لەو كەشە ئارامەی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و مانەوە پەنایان بۆ هێناوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە رووی دەرفەتەكانی باشتركردنی ژیان، هەرێمی كوردستان بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە شوێنی سەردانی خەڵكی دەرەوەی هەرێم و ئەوەش دەرفەتی بەدەستهێنانی هەلی كاری زۆرتر رەخساندووە و خەڵكی هەرێمی كوردستانیش سوودمەندن لەو بەرەوپێشچوونە.

دەشڵێن، “هیچ كەسێك لە هەرێمی كوردستان لەبەر كێشەی سیاسی و ئازادیی كەسی ناچار نەبووە گەشت بكات ئەو هاوڵاتییانە بەشێوەیەكی ئازادانە گەشتیان بۆ وڵاتانی تر كردووە، ئەگەر ئازادیی تاكەكەسی نەبوایا نەیاندەتوانی بە شێوەیەكی ئاسایی لە رێگەی فڕۆكەخانەكان و دەروازەكانەوە گەشت بكەن”.

ئەوەشهاتووە، ئەوان هەموو ئەو تۆمەت و ناوزڕاندنەی بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەكرێت بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی، بە دروست نازانن و داواش دەكەن لە رووی مرۆییەوە رەچاوی بارودۆخی ئەو خەڵكە بكرێت كە لەسەر سنورەكان گیریانخواردووە و هاوڵاتییانی كورد نەبن بە قوربانی كێشە نێودەوڵەتییەكان و كەسیش بازرگانی بەو بابەتەوە نەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا