پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندانی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستیپێکرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و مەترسی پێکدادان هەیە لەگەڵ لایەنگرانی ڕەوتی سەدر.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنگرانی کرد بەشداری بکەن لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە دەوڵەت و پاراستنی دەستوور و یاسا.