رێككەوتنانەمەیەك لەبارەی گازی دەریای ناوەڕاستەوە واژۆ كرا

پۆڵەتیك پرێس

بەئامادەبوونی شەش وڵات لە قاهیری پایتەختی میسر رێككەوتننامەیەك لەبارەی گۆڕینی كۆڕبەندی غازی سپی لە دەریای ناوەڕاست و ناردنە دەرەوەی غاز تێیدا واژۆكرا.

رێككەوتنەكە تایبەتە بەگۆڕینی سەكۆگازی ناوەڕاست بۆ رێكخراوێكی هەرێمی و ئەو وڵاتانەش كە واژیان كردووە بریتین لە میسر و ئوردن و ئیسرائیل و یۆنان و قوبرس و ئیتالیای لەخۆگرتووە.

گرژییەكان لەسەر سەرچاوە سروشتییەكانی دەریاری سپی ناوەڕاست لە نێوان توركیا و قوبرسی یۆنانی لەلایەك و لبنان و میسر و ئیسرائیل لەسەر دەرهێنانی گازی سروشتی بەردەوامییان هەیە، بەڵام لە رێككەوتنە نوێیەكە توركیای لەخۆی نەگرتووە.

لەم ساڵانەی دواییدا یەدەگی گەورەی غاز لە ئاوەكانی ئیسرائیل و میسر و قوبرسدا دەركەوت بەوهۆیەشەوە بەشێك لە وڵاتان لەوانەش توركیا پێگەی خۆی لەو ناوچەیە بەهێز بكات و دەستی بەسەردا بگرێت ئەوەش كاردانەوەی وڵاتانی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا