یەکەم هەڵوێستی سۆسیالیست لەسەر بەشداریپێکردنی “تراکتۆر” لەمانۆڕە سەربازییەکەیاندا

پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “ئامانجی ئێمە لەو مانۆڕە ساربازیە ئەوەیە کە ئێمە هزبێکی چەکداری خەبات گێڕ بووین لەڕابردوودا وا لە پێناوی خاک ونیشتمانمان قوربانیمان داوە ئەمەش پەیامێکە لەلایەن پارتەکەمانەوە کە بەردەوام ئامادەی جەنگین لە پێناو خاک ووڵات و نیشتمان”.

فەرهاد تۆفێق ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند، “لای هەموانیش ئاشکرایە بارودۆخی عێراق ئاڵۆزە ئەم هەنگاوەی ئێمەش پەیمان نوێکردنەوەیەک بوو بۆپاراستنی خاکی کوردستان کە کەلە ڕابردوودا سەرۆکی حزبەکەمان لە ڕیزی پێشەوەی بەرەکانی جەنگدا بووەو کوڕێکیشی لەپێناو پاراستنی خاکی کوردستان شەهید بوو”.

دەشڵێت “یەکێکی تر لە پەیامەکانمان ئەوەی کە بە دەسەڵات بڵێین ئێمەش خاوەنی ‌هێزین و لە ئە گەری یەک گرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هێزەکەی ئێمەش جێی بکرێتەوە”.

لەبارەی بوونی تراکتۆر لە ریزی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان فەرهاد تۆفیق وتی “ئاماژەیە بۆ ڕۆڵی تراکتۆر لە سەردەمی خەباتی شاخ کە وەک وەسیلەی گواستنەوە سودی لێدەبێنرا”.

سەرکردەکەی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستاندا وتیشی “دواکارین لە هاوڵاتیان کە هۆشیارانەتر مامەڵە بکەن و خوێندنەوە بۆ ئەنجامدانی مانۆڕە سەربازییەکە بکەن ودوای قسەی هەندێک پەیج و دەزگانەکەون”.

لەلایەکی دیکەوە سادق جەباری، كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی سۆسیالیست ڕایگەیاند، “ئەو تراكتۆرانە بەشێكن لە هێزەكان و لە كاتی پێویستدا ئاو دەگوازێتەوە بۆ پێشمەرگەكانمان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا