داوای دابینكردنی پارەی پترۆدۆلار لەپڕۆژەیاسای بودجەدا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی پارێزگاکانی باشوری عێراق دەستیان بە كۆكردنەوەی واژۆ بۆ دابینکردنی پارەی پترۆدۆلار لەپڕۆژەیاسای بودجەدا كردووە.

 

دوای گەیشتنی پرۆژە یاساكەش بۆ پەرلەمانی عێراق، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق واژۆیان کۆکردەوە بەمەبەستی رەتکردنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021.

 

کەریم محەمەداوی، ئەندامی فراکسیۆنی بەدر لەپەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پشتگوێخراون، لەئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی واژۆن بۆ ئەوەی پارەی پترۆدۆلار لەپڕۆژەیاساكەدا بۆ پارێزگاکانیان جێگیربکرێت.

 

دەشڵێت: بەشێكی زۆری داهاتی نەوت لەو پارێزگایانەدا بەرهەم دێت، بۆیە ئەمساڵ رێگە بەدوبارە بونەوەی ئەو هەنگاوە نادەن، چونكە بەهۆی نەبونی پارەی پترۆدۆلارەوە نەتوانراوە وەك پێویست پرۆژە خزمەتگوزاریەكانیان جێبەجێبكەن.

ئەمە دوای ئەوە دێت، هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 کرد و بڕیارە بەمزوانە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا