ئەمریکا بڕیارێکی گرنگ لە بارەی کوردستانەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ ئەوەی ڕێگە بەوەبەرهێنە بیانییەکان بده‌ن لە ڕۆژئاوای کوردستان کاربکەن بۆ یارمەتیدانی ناوچەکە.

ڤیکتۆریا نۆلاند یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانێتی جیهانیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعشدا لەمەراکێش وتی، واشنتن مۆڵەتێکی گشتیی دەردەکات‌و گەمارۆی ئەمریکا لەسەر کۆمپانیاکان لادەبات

نۆلاند وتیشی بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەمریکا  مۆڵەتێکی گشتی دەربکات بۆ ئاسانکردنی کارەکانی چالاکی وەبەرهێنانی ئابوری تایبەت، لەو ناوچانەی کە لە دەستی داعش ڕزگار کراون

ئاماژەی بەوەشکرد،‌ ئەمریکا دەیەوێت لەمساڵدا 350 ملیۆن دۆلار بۆ سەقامگیرکردنیڕۆژ ئاوای کوردستان دابین بکات، هۆکاری ئەم بڕیارەش ئەوەیە جارێکی دیکە داعش لەو ناوچانە دروست نەبێتەوە.

ماوەی ڕابردوو ئەمریکا سزای توندی سەپاندووە بەسەر سوریادا بەهۆی ڕۆڵی حکومەتی سوریاوە لەشەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا