پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی دادەخرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە6ی تەمموز، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی بۆ عەرەبانە و دەستگێرەکان لە گەڕەکی کانی ئاسکان داخرا.
هاوکات، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆتان و خێزانەکانتان خواردنی سەرعەرەبانەو دەستگێرەکان مەخۆن، چونکە پابەندی هیچ یەکێک لەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نابن.