عەلی شەمخانی: عێراقمان لەهێرشكردنە سەر بنكەی عەین ئەسەد ئاگاداركردبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند حكومەتی عێراق لەو هێرشە مووشەكییەی ئێران ئاگادار كرابووەوە، كە لە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی كرایە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا.

عەلی شەمخانی، سكرتێری پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران كە ئێستا راوێژكاری سیاسیی رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێرانە دەڵێت، قسەكانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی ئەمریكا لە هێرشی مووشەكیی ساڵی 2020 بۆ سەر بنكەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە عەین ئەسەد راست نین، بەڵام بەهۆی پەیوەندیی نزیكی تاران و بەغدا و رەچاوكردنی بنەماكانی دراوسێیەتی، نیو كاتژمێر پێش دەستپێكردنی هێرشەكە، سەرۆكوەزیرانی ئەوكاتی عێراق لە هێرشەكە ئاگادار كراوەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە یەكساڵی رابردوودا چەندینجار رایگەیاندووە، ئێرانییەكان پێشوەختە لەو هێرشە ئاگاداریان كردوونەتەوە.

ئێران پێنج رۆژ دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە 8ی كانوونی دووەمی 2020 هێرشی مووشەكی كردە سەر دوو بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە عێراق. هێرشەكەی ئێران زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا