په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەرێم چاكسازی راستەقینە ئەنجامبدات پێویستمان بە به‌غدا نابێت

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی دەڵێت:”حكومەتی هەرێم لەبواری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی هەنگاوی باشی ناوە و ئەگەر بەردەوام بێت و چاكسازی راستەقینە ئەنجام بدات، هەرێم پێویستی بە ناوەند نابێت بۆ موچە و بودجە”.

ئەرشەد حسێن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی به‌پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “لە دوای پەسەندكردنی یاسای چاكسازی حكومەتی هەرێم هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ئەو یاسایەی دەستپێكردووە، دەتوانم بڵێم تا ئێستا بڕی نزیكەی 2 ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ حكومەت، ئه‌ویش بەهۆی چاكسازییەكانییەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:”ئەمڕۆ حكومەت قۆناغی سێیەمی پرۆسەی چاكسازی راگەیاند كە خۆی دەبینێتەوە لە رێكخستنەوەی سیستمی باج و رسومات”.

ئه‌رشه‌د حسێن باسی لەوەشكرد، ئەگەر چاكسازی راستەقینە ئەنجام بدرێت بڕوام وایە لەگەڵ ناوەندیش كێشەی بودجە و موچە چارەسەرنەبێت، ئەو كاتە لە ناوخۆی هەرێم كێشەمان نابێت.

رۆژی 16-1-2020 پەرلەمانی كوردستان یاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان پەسەند كرد و حكومەتی هەرێمیش بەشێك لە بڕگەكانی یاساكەی خستووەتە بواری جێبەجێكردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا