ئەردۆغان داوایەك لە سەرۆكی رووسیا و هاوتا ئۆكرانییەكەی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا داوا لە ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا دەكات لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی هاوتا ئۆكرانییەكەی، لە توركیا كۆببێتەوە.

ئەردۆغان دوای گەڕانەوەی لە سوچی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، سەڕەرای ئاستەنگییەكان بەڵام بڕوایەكی تەواوی هەیە كە قەیرانی ئۆكرانیا تەنها لە رێگەی دانوستانەوە چارەسەر دەكرێت، لە دیدارەكەشیدا لەگەڵ پوتن جارێكی تر پێی وتووە دەتوانێت كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ هاوتا ئۆكرانییەكەی لە توركیا بۆ رێكبخات.

سەرۆك كۆماری توركیا جەختیشیكردەوە، لەگەڵ روسیا بەردەوام دەبن لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەسەرجەم بوارەكاندا، لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری لە جیهاندا، هیواشی خواست دیدارەكەی سوچی سود بەخش بێت بۆ ناوچەكە بەگشتی و هەردوو وڵات بە تایبەتی.

رۆژی هەینی ئەردۆغان و پوتن لە هاوینەهەواری سوچی روسیا كۆبوونەوە و جەنگی ئۆكرانیا و رەوشی سوریا و پەیوەندییەكانی هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا