پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتیی رایدەگەیەنێت “لهبارهی دۆخی تهندروستی سلێمانی زانیاری هەستیارمان بەدەستگەیشتووە هیچ جێگهیەکیش بۆ خەواندنی نەخۆش لهنهخۆشخانهكان نەماوە”.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتیی لەزاری پزیشکێکەوە رایگەیاندووە “ژمارەی نەخۆش لەڕادەبەدەر زۆر بوە، نەخۆشی وا هەیە زۆر دۆخی خراپە، بەڵام بەهۆی نەبونی جێگهوە داخڵی نەخۆشخانە ناکرێت”.
داوا لەهاوڵاتیان دەكەن بەپەلە چارەسەرێك بۆ دۆخی تهندروستی سلێمانی دابنێن، ئەگەرنا كارەساتی مرۆی گەورەی لێدەكەوێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش چەند جارێك بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایانگەیاندووە “دۆخی تەندروستی هەرێم لە رووی كۆرۆناوە زۆر مەترسیدارە و خەریكە لە هێڵی سور نزیكدەبینەوە”.