پۆڵەتیک پرێس
سەرەڕای ئەو گرفتە دەروونیانەی بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا و کەرەنتینەوە تووشی بەشێکی زۆری خەڵک بوو، هەندێک کەس سوودیان لەوماوەیە وەرگرت و بەرهەمی زۆریان تێداهەبووە.
یەکێک لەو کەسانەی سوودیان لە سەردەمی کۆڤید19 و کەرەنتینە وەرگرت پیاوێکی هیندیبوو لە ویلایەتی کیرالا بەناوی ئاشوک یشریل تامارەخشان کە توانی فڕۆکەیەک بۆ گەشتکردن بە دەوروبەری ئەوروپادا دروستبکات، بەپێی ڕۆژنامەی “ئیندیان ئێکسپرێس” ئەو فڕۆکەیەی ئاشوک دروستیکرد نزیەکی 1500 کاتژمێری پێچووە و تێچووەکەشی نزیکەی 140 هەزار یۆرۆ بووە.
ئاشوک و ئابهیلاشا دۆبی هاوسەری لەگەڵ یەکەم کەرەنتینە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەستیان بە پاشەکەوتکردنی پارە بۆ دروستکردنی فڕۆکەکە کردووە کە ئاشوک لە باخچەی ماڵەکەیاندا دروستیکرد، بەپێی ڕۆژنامەکە ئاشوک مۆڵەتی فڕۆکەوانی هەیە و دەڵێت:”کارەکە زیاتر وەک بەدەستهێنانی یارییەکی نوێ وایە، بەڵام زۆر سەرنجڕاکێشترە”، خێزانی ئاوشوک لەمانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا یەکەم گەشتی تایبەتی خۆیان بۆ نیوکوای ئینگلتەرا ئەنجامدا و پاشان سەردانی چەند شوێنێکیان لە کیشوەری کۆن کرد.