وێنە.. تابلۆیەک لە روسیا بە زیاتر لە ٤٠ هەزار دۆلار فرۆشرا

پۆڵەتیک پرێس

هونەرمەندێکی روسی لەماوەی چەند چرکەیەکدا تابلۆیەکی لەژێر ناوی “بیلاروس”دا کێشا، کە دواتر لە زیادکردنێکدا لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە زیاتر لە ٤٠ هەزار دۆلار فرۆشرا.

ئارتیۆم لۆسکۆتۆڤ هونەرمەندی روسی، کە یەکێکە لە رێکخەرانی رێپێوانی ساڵانەی “مۆنستراسیا” باسی لەوەکرد، “لە کاتی کێشانی تابلۆکەدا تەکنیکێکی بەکارهێناوە کە تێیدا لەڕێگەی جۆرە ئامرازێکی پلاستیکییەوە و بە شێوازی پیاکێشان کۆمەڵێک نیشانەی سوری لەسەر پارچە قوماشێکی سپی نەخشاندووە.”

ئاشکراشی کرد، تابلۆی “بیلاروس” یەکێکە لە کارە بەنرخەکانی کە لەماوەی چەند چرکەیەکدا نزیکەی ٢٠ جار بە رەنگی سور کێشاویەتی بە قوماشەکەدا و ئەو تابلۆ هونەرییەی لێدەرچووە، راستە ئەم ماوەیە زۆر نییە، بەڵام بەپێی وتەی ئارتیۆم چەندین شەونخونی بۆکێشاوە و لەگەڵ کارەکەدا ژیاوە.

Artyom Loskutov: Belarus – The Russian Reader

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا