بەوێنە..پیاوێکی ئەمریکی سینەمایەکی بچووک بۆ سمۆرەیەک دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی ئەمریکی سینەمایەکی بچووکی بۆ سمۆریەکەی کێوی بەتایبەتمەندیەکانی فیلم و شاشە دروستکرد.

بەپێی ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت، جاسۆن لینسی تەمەن 30 ساڵ شانۆیەکی سینەمایی بچووکی بۆ سمۆریەک دروستکرد دوای ئەوەی درکی بەوەکرد کە سمۆرە بچووکەکە ناتوانێت ئەزموونی سینەمایی ژیانی ڕاستەقینە بکات، جاسۆن سینەماکەی لەماوەی دوو مانگ و بەتێچووی 600 دۆلار تەواوکرد.

سنجاب

السينماء من الداخل

 

جاسۆن ئامێرێکی تابلێتی کۆنی سمۆرە تایبەتەکەی کە یاریپێدەکرد بۆ شاشەکەی بەکارهێنا و هەموو کارەکانی بەدەستی خۆی بۆ تەواوکرد و گەنمەشامی بە شیرینیشی بۆ ئامادەکرد، هەروەها چوار کامێرای دانابوو بۆ چاودێریکردنی چالاکی و دۆخی سمۆرەکە، جاسۆن وتی:”خواستی داهێنان و دروستکردنی هەموو شتێکم بەدەستی خۆم هەیە، پێموایە ئەمە پڕۆژەیەکی نموونەیی دەبێت و کارامەیم دەردەخات، هەروەها کارێکی خۆش لەگەڵ کاتەکەمدا بەسەردەبەم و سمۆرەکەش ئەو کارەی زۆر بەدڵ بوو.”

شكل السينماء من الخارج

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا