بە ڤیدیۆ..ئاگرکوژێنەوەکانی ئیلینۆی دوو پیاویان ڕزگار کرد

پۆڵەتیک پرێس

ئاگر کوژێنەوەکان لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکا، دوو پیاویان ڕزگار کرد کە لە ناوەڕاستی ڕووبارێکدا، لە شارۆچکەی ڕۆکفۆردی ڕۆژئاوای شیکاگۆ لەسەر پارچەیەک سەهۆڵ گیریان خواردبوو، هەرلەو کاتەدا بەشێکی سەهۆڵەکە داڕما.

بەپێی ڕۆژنامەکان ئەو پارچە سەهۆڵەی کە شکا بە درێژای ڕووباری ڕۆک ڕۆیشت

چەند  شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە، دوو پیاوە ماسیگرەکەیان بینی کە بانگی فریاگوزارییان دەکرد، چەند بەلەمێکی ماسیگرتنیان نارد بو رزگارکردنیان لە ڕێگەیەوە ڕزگارکران

بەپێی وتەی ڕزگارکەرەکانیش، ئاوەکە زۆر هێواش بووە لە ڕۆیشتندا، پیاوەکان دەیانتوانی بەمەلە خۆیان ڕزگار بکەن

وتیشیان ئەگەر ئەو پلانە سەرکەوتوو نەبوایە ئەوا پلانیتریان هەبوو، بۆ ڕزگارکردنی پیاوەکان، کە بریتی بوو لە شۆڕکردنەوەی خانوویەک بۆ ڕزگار کردنیان بەڵام پیاوەکان بەسەر پردەکەیا پەڕینەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک