لایەنەكانی هەرێم بەهانای ئاوارەكانی كەمپی مەخمورەوە ناچن

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی بەڕێوبەرایەتی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی كەمپی مەخمور رایگەیاند، زیاتر لە 20 رۆژە بۆ چارەسەری دۆخی كەمپی مەخمور سەردانی لایەنەكانی هەرێمیان كردووە، بەڵام كەس بەدەم داواكانیانەوە نەچووە.

بێوار ئەمین ئەندامی بەڕێوبەرایەتی كۆمیتە پەیوەندییەكانی كەمپی مەخمور بەپۆڵەتیك رێسی راگەیاند، 20 رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكان لە سلێمانی كۆبوینەوە تاوەكو چارەسەری بەهەموویانەوە كار بكەن بۆ چارەسەری كێشەكانی كەمپەكە.

باسی لەوەشكرد، گشت لایەنەكان بەڵێنیاندا بەدەم داواكارییەكانیانەوە بچن، بەڵام تائێستا هیچیان بۆ نەكراوە.

سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كەمپی مەخمور بۆلای لایەنەكان دوای ئەوە دێت كە زیاتر لە ساڵێكە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەمارۆیەكی توند خراوەتە سەر كەمپەكەو دانیشتوانەكەی، سەردانەكەش بەو ئامانجە رێكخرا تا كار بۆ لابردنی ئەو گەمارۆیە بكرێت.

بێوار ئەمین وتی، “لە سەردانەكەماندا بەتایبەت بە گۆڕان و یەكێتییمان وت، وەك هاوبەشی حكومەت بەرامبەر مەخمور بەرپرسیارێتییان هەیە، ئەگەر هاوبەشی ئەو گەمارۆیە نیین ئەوا پێویستە هەڵویستی پارتی قبوڵ نەكەن”.

وتیشی، “هەردوو حزبەكە وتیان هیچ پەیوەندیی و ڕۆڵێكیان لەو گەمارۆیەدا نییە و قبوڵی ناكەن، ئێمەش وتمان مادام وایە بۆ بێدەنگن و دژی پارتی كاردانەوە نیشان نادەن؟”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا