“زیاتر لە 700 هەزار ئاوارەی عێراقی لەهەرێمدا ماون”

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێشتا زیاتر لە 700 هەزار ئاوارەی شار و ناوچە جیاجیاکانی عێراق لەهەرێمدا ماون.

ئەمڕۆ سێشەممە دارا رەشید بەمیدیاکانی راگەیاند، قەبارەیەکی گەورەی پەنابەر و ئاوارە لەدەرەوە و ناوەوەی عێراق هاتوون بەرەو هەرێم و لەدوای ساڵی 2014ەوە زیاتر لە ملیۆن و نیوێک ئاوارە و پەنابەر لەهەرێمدان و ئەمەش بەربەستی گەورەی بۆ کۆمەڵگا و حکومەت دروستکردووە.

وتیشی: لەئێستاشدا زیاتر لە 700 هەزار ئاوارەی عێراقی لەهەرێمدان کە نەگەڕاونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

لەبارەی سەرژمێری هاوڵاتیانیشەوە ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر روخانی دەسەڵاتی سەدام حسێن، سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق نەتوانراوە سەرژمێری گشتی ئەنجامبدرێت.

ئاشراشیکرد، نەبوونی سەرژمێری گشتی وەزارەتی پلاندانانی هانداوە پەنابباتەبەر رێگای دیکە لەئەنجامدانی ئاماری فەرمی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا