پۆله‌تیك پرێس:
بە وتەی دکتۆرێکی دەرونی، لە جیهاندا هەموو مرۆڤێک رووبەرووی کێشەی دەروونی دەبێتەوە لە سەدا (14)ی مرۆڤەکان پێویستە سەردانی دکتۆری دەروونی بکەن بۆ چارەسەری کێشە دەرونییەکانیان، بەڵام لە کوردستاندا تەنها لەسەدا (2) هاوڵاتیان سەردانی دکتۆر و پسپۆرانی دەرونی دەکەن.
سەبارەت بە هۆکاری سەرداننەکردنی هاوڵاتیان بۆلای دکتۆری دەرونی لە کۆمەڵگای کوردی‌دا د. هەژار عوسمان مەعروف پسپۆری دەروونی، بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند: “مرۆڤ کە تووشی ژانە سەرێکی بچووکیش دەبێت خێرا ڕادەکەن بۆ نەخۆشخانە، باشە ئەی بۆچی تا ئێستاش وادەزانن کە پزیشكی دەروونی تەنها بۆ کەسە شێتەکانە؟”.
ده‌شڵێت”دەروونی مرۆڤ وەکو جەستە وایە و تووشی نەخۆشی جۆراو جۆر دەبێت كە هەندێکیان مەترسیدارە و هەندێکیشیان ئاساییە، بەڵام لەهەردوو حاڵەتدا دەبێت چارەسەریان بۆ بکرێت، لە کۆمەڵگای کوردی‌دا هەر شتێک وەشەی دەرونی پێوەبێت خەڵکی لێی دەترسن و بە دوایاناچن، هۆکاری ئەوەشی بۆ نەبوونی هۆشیاری دەروونی و نزمی ئاستی رۆشنبیری تاکی کورد گەراندەوە”.
لە کوردستان تەنها لەسەدا (2)ی هاوڵاتیان سەردانی دکتۆر و پسپۆرانی دەرونی دەکەن
دکتۆر هەژار ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە جیهاندا لە سەدا (14)ی مرۆڤەکان پێویستە سەردانی دکتۆری دەروونی بکەن بۆ چارەسەری کێشە دەرونییەکانیان، بەڵام لە کوردستان تەنها لەسەدا (2) هاوڵاتیان سەردانی دکتۆر و پسپۆرانی دەرونی دەکەن.
باسی لەوەشکرد، دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان لە ئاستێکی خراپیدایە بەهۆی خراپی باری ئابوری و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کێشەکۆمەڵایەتییەکانەوە، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دەروونی تاک دروست دەکات و پێویستە هەر مرۆڤێک گرنگی زیاتر بدات بە تەندروستی دەروونی خۆی.
له ڕۆژی 10ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1992ه‌وه بڕیاری دیاریكردنی ئه‌و ڕۆژه وه‌ك “ڕۆژی جیهانیی ته‌ندروستی ده‌روونی” دراوه، به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ساڵانه زیاتر له 200 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ده‌ست “خه‌مۆكیی” و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانی دیكه‌وه ده‌ناڵێنن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر ئاماده‌ن له‌كاتی دۆخێكی ده‌روونی نه‌خوازراودا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، هه‌ربۆیه داتایه‌كی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆئه‌وه‌ی نیشانیبدات ساڵانه چه‌ند كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست كێشه و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن.