كازمی گۆڕانكاری لە چەند پۆستێك دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی دوێنی خۆپیشاندەران چوونە ناو پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، هەریەكە لە بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكوەزیران و بریكاری دەزگای هەواڵگری عێراقی گۆڕی.

دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، خۆپیشاندانی بەرفراوان شاری بەغدای گرتەوە و و لایەنگرانی سەدر چونە ناو پەرلەمانی عێراقەوە، ئەمڕۆ پێنبجشەممە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری گۆڕینی بریكاری دەزگای هەوڵگری دەركرد و عامر موسەوی وەك بریكاری ئەو دەزگایە دەستنیشانكرد.

هاوكات، ئیبراهیم زوبەیدی وەك سەرۆكی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستنیشان كرد، هەردوو كەسایەتییەكەش بە دوو كەسایەتی نزیك لە موقتەدا سەدر دادەنرێن.

دوێنێ چوارشەممە، لایانگرانی موقتەدا سەدر دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و ناوچەی سەوزیان تێپەڕاندوو و چوونە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراقەوە و دەستیان بەسەریدا گرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا