ستراتیژی نوێی داعش بۆ زیانگەیاندن بە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ هەفتەی چوارەم لەسەر یەک ئەو هێرشانە بەردەوامن کە بورجی کارەبای ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەکەنە ئامانج و زیانێکی زۆری ماددی بەدوای خۆیاندا دەهێنن و ئەو ناوچانە بۆ چەندین سەعات و رۆژ بێکارەبا دەکەن.

دەسەڵاتدارانی عێراق ئاماژە بەوەدەکەن، چەکدارانی داعش لەپشت ئەم هێرشانەوەن و بەپێی سەرچاوەکانی وەزارەتی کارەبا و ناوخۆش، لەماوەی چوار هەفتەی رابردوودا لەڕێی زیاتر لە 30 هێرشەوە بورجەکانی کارەبا و وێستگەکانی گۆڕینی وزە زیانی گەورەی ماددیان بەرکەوتووە.

لەیس تەلعەت، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا لەپارێزگای کەرکوک رایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆسەر بورجەکانی وزە و گواستنەوەی کارەبای نێوان پارێزگاکان زیادکردووە، بەجۆرێک لەماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا سێ هێڵیان کردووەتە ئامانج.

لایخۆیەوە مەهدی عوبێد خەفاجی، شارەزای بواری ئابوری رایگەیاند، پێدەچێت رێکخراوی چەکداری داعش بیەوێت لەبابەتێکی هەستیاری دەسەڵاتدارانی عێراق بدات کە ئەویش بابەتی خزمەتگوزاری و جەنگی ئابورییە دژی عێراقییەکان، بەهۆی ئەم هێرشانەی ئەم دواییانەشیەوە چەندین سەعات و رۆژ پارێزگاکانی بەغدا و پارێزگاکانی باکور و رۆژئاوای عێراق بێکارەبا بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا