لەسەر هێرشەكانی توركیا داوای بانگهێشتكردنی كازمی بۆ پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ سێ شەممە، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و 39 پەرلەمانتاریش داوا دەكەن مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ لێپرسینەوە لەسەر پێشێلكارییەكانی توركیا بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت.

هادی سەلامی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق یاداشتێكی بە واژۆی 39 پەرلەمانتار پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووەو رایگەیاندوە، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی لە دانیشتنی رۆژی 23 ی ئەم مانگە خرایە روو سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی توركیا و ئەو زانیارییە نوێیانەی لەلایەن فەرماندە سەربازییەكان و وەزیری دەرەوە و سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاشكراكراون داوایانكردووە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت.

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و راپۆرتێك سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی توركیا بخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا