پەرلەمانی عێراق لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی هەولێر پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ هێرشە مووشەكییەكەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر پێكدەهێنێت و بڕیارە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراقیش سەردانی هەولێر بكەن ئەو شوێنە بەسەربكەنەوە مووشەكەكانی بەركەوتووە.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی هێرشەكانی سەر هەولێر كۆبوونەوە و بڕیاردرا سبەی سەردانێكی مەیدانیی ئەو شوێنانە بكەن، كە مووشەكباران كراون.

وتیشی: لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە و زیانەكانی پێكدەهێنین، كە پێكهاتووە لە جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك پەرلەمانتار.

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی كاری لیژنەكە تەواوبوو، راپۆرتێك دەدەنە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و دواتریش دەخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەوە.

رۆژی سێشەممە 13_3_2022 ، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێكی مووشەكی كردە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

هێرشەكە كاردانەوەی ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانی لێكەوتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەش مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی و ناوخۆی عێراق بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەكەی رۆژی رابردووی سەر هەولێر گەیشتنە ئەو شارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا