نەیمار و جەماعەت سزا دران

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە یاری نێوان هەردوو یانەكانی پاریس سانت جێرمان و مارسیلیای میوانی لە كۆتایی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوولا بووە شەڕیان و ڕووداوێكی ناشرینیان خولقاند.

شەوی چوارشەممە لیژنەی سزاكانی سەر بە یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی داوەری یارییەكە كە لە كۆتایی هەموو یارییەك پێشكەش دەكرێت و تیایدا باسی لە كردنە دەرەوەی ئەو 5 یاریزانە لە هەردوو یانە كرد بوو و چەند ڕاستییەكی تریشی خست بووە ڕوو لیژنەكە بڕیاری دا نەیمار داسێلڤا ئەستێرەی ناوازەی تۆپی پێی جیهان و بەرازیل هێرشبەری یانە پاریسییەكە بۆ 2 ڕابگرێت هەروەك ئەلڤارۆ گۆنزالێزی بەرگریكاری ئیسپانی یانەی مارسیلیاش كە لەگەڵ نەیمار لە شەڕدا بوو بانگهێشت كراوە بۆ لێپرسینەوە بزانن قسەكانی نەیمار ڕاستە كە پاش یارییەكە ڕایگەیاند بوو گوایە ئەلڤارۆ بە مەیمونی ڕەشی دایك سۆزانی ناوی بردووە.

لە هەمان چوار چێوەدا سباستیان دینو سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕاستییەكان ئاشكرای كرد كە تەماشای دیمەنە ڤیدیۆییەكانیش دەكەنەوە، چونكە لە گێمی یەكەمەوە نەیمار داوەرانی لە قسە و هەڵسوكەوتەكانی بەرگریكارەكە ئاگادار كردۆتەوە هەروەك ئاشكراشی كرد كە لایفین كرۆزاوا بۆ 6 یاری ڕاگیراوە پاش ئەوەی لە جۆردان ئەمافی یاریزانی مارسیلیای داوە بە هەمان شێوە جۆردانیش 3 یاری ڕاگیراوە.

لە كۆتاییشدا ڕایگەیاند: دوو ئەرجەنتینی لە یەكتری بدەن ئەمە شتێكی ناشرینە هەر بۆیە هەردوو یاریزانانی ئەرجەنتینی لە هەردوو یانە لیاندرۆ پاریدێس لە پاریس و داریۆ بیندیتۆ لە مارسیلیا ڕاگیراون پاریدێس 2 یاری و بیندیتۆش 1 یاری بۆ هەمان كێشە داوای ئامادە بوونی ئەنخێل دی ماریاش كراوە بۆ بەردەم لیژنەكە بە تۆمەتی تف كردن لە یاریزانانی مارسیلیا ئەمەش پاش ئەوەی فیلاش بواشی ڕاهێنەری مارسیلیا ڕایگەیاند كە بینیویەتی ئەنخێل دی ماریا ئەو ڕەفتارە ناوەرزشییەی ئەنجام داوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا